سیلینا گۆمێز و خوشكەكەی بەم شێوەیە دەركەوتن

سیلینا گۆمێز و خوشكەكەی بەم شێوەیە دەركەوتن
ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو لە هۆڵیوود بەشی دووەمی فیلمی ئەنیمەیشن (Frozen II) نمایشكرا, وە خانمە گۆرانیبێژ و ئەكتەری ئەمریكی(سیلینا گۆمێز) بەم شێوەیە ئامادە بوو .
سیلینا بە تەنها نەبوو, بەڵكو لەگەڵ(گراسی) كە دەكاتە خوشكە بچووكە شەش ساڵانەكەی پێكەوە بینەری ئەو فیلمە كارتۆنییە بوون, هەردووكیان بە هەمان ستایلەوە چاوی كامێراكانیان بۆلای خۆیان ڕاكێشا .

سیلینا گۆمێز دوای چەند ساڵێك دوو گۆرانی بە شێوەی كلیپ بڵاوكردەوە, وە لەلایەكی تریشەوە لە فیلمی سینەمایی (The Voyage of Doctor Dolittle) بەشدار دەبێت لە پاڵ هەریەكە لە (ڕۆبەرت داونی جونیور و ئەنتۆنیۆ باندریاس و جۆن سینا و ڕامی مالك و تۆم هۆڵاند ) و چەند ئەكتەرێكی دیكە ڕۆڵی تێدا دەگێڕن, بڕیارە ئەم فیلمە فانتازییە كۆمیدییە لە 17-1-2020 نمایش بكرێت .
Top