گۆران نووری شەش گۆرانیی نوێ بڵاو دەكاتەوە
گۆران، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) لەمبارەیەوە بڵاوی كردووەتەوە، كۆتایی هێناوە بە تۆماركردنی شەش گۆرانیی نوێ، وەك خۆی باسی كردووە كە لە ماوەیەكی نزیكدا بڵاویان دەكاتەوە.
ئەو گۆرانیبێژە، بڕیارە بۆ سەری ساڵی 2019 بەرهەمی نوێ بڵاو بكاتەوە و دەشڵێت: "هیوادارم لە ئاست چاوەڕوانیتان بێت".
گۆران نووری، خەڵكی سلێمانییە، ساڵانێكی زۆرە لە ئەورووپا دەژی، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە، كلیپەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بینەرێكی زۆری هەیە.
basnews