لە ڕانیە دوو هاووڵاتی کتێبخانەیەکی تایبەت بۆ منداڵان دروست دەکەن

لە ڕانیە دوو هاووڵاتی کتێبخانەیەکی تایبەت بۆ منداڵان دروست دەکەن
لەسەر ئەرکی دوو ھاووڵاتی کتێبخانەیەکی تایبەت بە منداڵان لە شاری ڕانیە دروست دەکرێت.

سەباح محەمەد، بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتیی ڕانیەی سەر بە پارێزگای سلێمانی لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: "بینای کتێبخانەکە لەسەر ئەرکی ھاووڵاتییەک دروست کراوە و کتێبەکانیشی لەلایەن ھاووڵاتییەکی دیکەوە دابین کراون کە تایبەتن بە جیھانی منداڵان".

هەروەها گوتیشی: "ئێستا تەواوی بەش و پێداویستییەکانی تەواو بوون و بەنیازین لە چەند ڕۆژی داھاتوودا بەڕووی منداڵە چاوگەشەکان بیکەینەوە".

ڕاشی گەیاند: "بە شێوەیەکی کاتی چەند فەرمانبەرێکی خۆمان بۆیان دیاری کردووە و ھەوڵ دەدەین لە داھاتوودا ئەگەر دامەزراندن بکرێتەوە، فەرمانبەری تایبەتی بۆ دابمەزرێنین".

basnews
Top