لە ڕانیە دوو هاووڵاتی کتێبخانەیەکی تایبەت بۆ منداڵان دروست دەکەن
سەباح محەمەد، بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتیی ڕانیەی سەر بە پارێزگای سلێمانی لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: "بینای کتێبخانەکە لەسەر ئەرکی ھاووڵاتییەک دروست کراوە و کتێبەکانیشی لەلایەن ھاووڵاتییەکی دیکەوە دابین کراون کە تایبەتن بە جیھانی منداڵان".
هەروەها گوتیشی: "ئێستا تەواوی بەش و پێداویستییەکانی تەواو بوون و بەنیازین لە چەند ڕۆژی داھاتوودا بەڕووی منداڵە چاوگەشەکان بیکەینەوە".
ڕاشی گەیاند: "بە شێوەیەکی کاتی چەند فەرمانبەرێکی خۆمان بۆیان دیاری کردووە و ھەوڵ دەدەین لە داھاتوودا ئەگەر دامەزراندن بکرێتەوە، فەرمانبەری تایبەتی بۆ دابمەزرێنین".
basnews