هەیسەم ئەحمەد زەكی كۆچی دوایی كرد

هەیسەم ئەحمەد زەكی كۆچی دوایی كرد
ئەكتەری میسری (هەیسەم ئەحمەد زەكی) لە تەمەنی 35 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد, بە پێی ئەو هەواڵانەی لە میدیا عەرەبییەكان بڵاو بووەتەوە دەستگیرانەكەی چەند جارێك پەیوەندی پێوە كردووە بەڵام وەڵامی نەبووە, بۆیە ناچار بووە پەیوەندی بە پۆلسەوە بكات, لە دواییدا دەردەكەوێت لە ماڵەكەی خۆیدا كۆچی دوایی كردووە, بە پێی ڕاپۆرتی پزیشكی هاتووە كە ئەم ئەكتەرە بە هۆی زۆر نزمبوونەوەی سووڕانەوەی خوێنی, گیانی لەدەستداوە .

ئەم خواڵێخۆشبووە دەكاتە كوڕی ئەكتەری دیاری میسری (ئەحمەد زەكی) و خانمە ئەكتەر(هالە فوئاد), لە ساڵی 2006 هاتە نێو بواری فیلم و سینەماوە ئەویش لە كاتێكدا بوو كە باوكی كۆچی دوایی كرد, هەیسەم دەستنیشان كرا بۆ ئەوەی كاری وێنەگرتنی فیلمی (حەلیم) تەواو بكرێت كە باوكی پاڵەوانی ئەو فیلمە بوو, وە لە دواییدا لە فیلمی (بلیاتشۆ) و پێنج فیلمی دیكە و هەشت زنجیرە دراما بەشداری كرد, وە لە ساڵی 2008 وەكو باشترین ئەكتەری لاو دەستنیشان كرا لە میسر .
Top