كامیرۆن: ئارامی لە ژیانمدا كەم بۆتەوە
لە دیمانەیەكی رۆژنامەنووسیدا كامیرۆن باس لە چەند لایەنێكی تایبەتی ژیانی خۆی دەكات و بە ئاشكرا دەڵێ: «ژیان بەبێ منداڵ زۆر خۆشتر و ئاسانتر و ئارامترە»، ئەوەشی راگەیاند كە پێكنەهێنانی ژیانی هاوسەری و سەقامگیر بوون و ژیانی تەنیایی كارێكی ئاسان نییە و، رەنگە هەموو كەسێك نەتوانێت بە ئاسانی ئەمە ئەنجام بدات.
هەرچەندە ئێستا كامیرۆن لە پەیوەندییەكی خۆشەویستیدایە لەگەڵ گۆرانیبێژی رۆك (بینجی مادن) كەچی مكووڕە لەسەر ئەوەی پێكنەهێنانی خێزان بڕیارێكی ئاسان نییە، بەڵام بە هیچ شێوەیەك بیری لەوە نەكردۆتەوە منداڵی هەبێت و دەڵێ: «كارەكانم ئەوەندە زۆرن كە رێگە نادەن ببم بە دایك، چونكە ئەوەی دەبێتە دایك بەرپرسیاریەتی دەكەوێتە ئەستۆ و پێویستە كاتی خۆیی بۆ تەرخان بكات، منیش توانای هەڵگرتنی ئەو بەرپرسیاریەتییەم نییە.
كامیرۆن ئەوەشی نەشاردەوە كە ئێستا ژیانی خۆش و سادەیە، چونكە هیچ شتێكی نییە تا كاتێكی تایبەتی خۆی بۆ تەرخان بكات و گرنگی پێ بدات، یان لەبەردەم كارەكانی ببێتە ئاستەنگ.