جنیڤەر ئیكسپایەر نابێت
لەم بارەیەوە ماڵپەڕی (كۆنتاكت میوزیك)ی بڵاوی كردەوە، جنێڤەر لە لێدوانێكیدا جەماوەرەكەی خۆیی دڵنیا كردۆتەوە كە تێپەڕبوونی تەمەن بە هیچ شێوەیەك نایخاتە ژێر كاریگەری و فشاری وازهێنان و دووركەوتنەوە لە گۆرانی وتن، چونكە بڕیاریداوە ئەگەر پیریش ببێت تا ئەو كاتەی لە توانایدا هەیە لە گۆرانی وتن بەردەوام دەبێت.
جنێڤەر لۆپێز زیاتر دەڵێ: «تەنیا من نیم وەك ئافرەت كە ئەم بڕیارەم دابێت، منیش چەند گۆرانیبێژێك دەكەم بە نموونەی خۆم، زۆرن ئەوانەی تا تەمەنێكی درەنگ گۆرانییان وتووە، وەك ئاریسا فرانكلین تا تەمەنی 72 ساڵ و دۆلی پارتۆن تا تەمەن 68 ساڵی گۆرانییان گوت و بەردەوام بوون، ئەمانە ئەوە دەسەلمێنن كە ئافرەت كاڵا نییە تا مێژووی بەسەرچوونی هەبێت، بەڵكو ئافرەت دەتوانێت بەردەوام بێت و ئەوی بیەوێ پێشكەشی بكات، لە تەمەنی شەست، یان حەفتا ساڵیشدا بێت هەر دوتوانێت كۆڵ نەدات.