شەهرام نازری كۆنسێرتەكەی لە سوید هەڵوەشاندەوە

شەهرام نازری كۆنسێرتەكەی لە سوید هەڵوەشاندەوە
گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری دیاری كورد (شەهرام نازری), هەڵوێستی نواند و بە هۆی بارودۆخی ڕۆژئاوای كوردستانەوە, كۆنسێرتەكەی لە وڵاتی سوید هەڵوەشاندەوە .

شەهرام نازری لە كرمانشانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە 18-2-1950 لەدایك بووە, ئەم هونەرمەندە وەكو گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر ساڵانێكی زۆرە لە بواری هونەر و مۆسیقا دەركەوتووە, ئەم ناودارە چەندین ئەلبۆمی گۆرانیی بڵاوكردووەتەوە وە لە چەندین وڵاتانی جیایا كۆنسێرتی سازكردووە, وە بەهەردوو زمانی كوردی و فارسی گۆرانیی چڕیوە .

لە دوای هێرشی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان, زۆربەی هونەرمەندانی كورد پشتیوانی خۆیان بۆ ڕۆژئاوای كوردستان دەربڕی وە زۆرێك لە گۆرانیبێژان كارە هونەرییەكانیان دواخست و كۆنسێرتەكانیان هەڵوەشاندەوە .
Top