ئەحمەد سەعد ڕوونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە
ئەحمەد سەعد كە ئێستا لە دەرەوەی میسرە, سەبارەت بە ڕاستكردنەوەی ئەو هەڵەیە ڕایگەیاند كە كێشەكانی نێوان خۆی و سومەیە یەكلابووەتە و هەریەكەیان مافی خۆی وەرگرتووە, هەروەها ئاماژەی بەوە كرد كە ئەو لە ڕێی ڕۆژنامە و میدیاكانەوە ئەو هەواڵەی دادگا و زیندانی كردنەی سومەیەی پێگەیشتووە, بۆیە بەشاشی زانی كە ڕاستییەكان ئاشكرا بكات و بڵێت كە ئەو هەواڵە ناڕاستە .
ئەم كێشە دادگاییەی سومەیە خەشاب لە دوای ئەوە هات كە سومەیە چەكێكی بانكی بە (ئەحمەد سەعد)ی هاوسەری دا بە نووسراوی یەك ملیۆن جونەیهی میسری, بەڵام بە پێی ڕۆژنامە و میدیا عەرەبییەكان دەركەوت كە ئەحمەد نەیتوانیوە لە بانكدا مامەڵە بەو چەكە بكات بۆیە سكاڵای لەسەر سومەیە خەشاب تۆمار كرد .