لێدی گاگا بەشداری لە فیلمێكی سینەمایی دەكات

لێدی گاگا بەشداری لە فیلمێكی سینەمایی دەكات
گۆرانیبێژ و ئەستێرەی پۆپی ئومریكی(لێدی گاگا) لە فیلمێكی سینەمایی بەشداری دەكات, ئەم خانمە وەكو ئەكتەرێكی سەرەكی لەم پڕۆژە سینەماییە بەشدار دەبێت كە لە دەرهێنانی (ریدلی سكۆت)ە, وە بڕیار وایە لەیدی گاگا ڕۆڵی یەكێك لە ئەندامانی خێزانی (گوتشی) بەرجەستە بكات بە ناوی پاتریزیا ریجیانی كە ناسراوە بە (black widow) .

ئەو كەسەی كە لەیدی گاگا ڕۆڵی دەگێڕێت لەم فیلمەدا, دەكاتە خێزانی پێشووی (ماوریزیۆ گوتشی) كە ئەویش دەكاتە دیزاینەرێكی جیهانی و نەوەی دامەزرێنەری براندی (Gucci)ی تایبەت بە جل و بەرگی خانمان و جوانكاری .

ئەم فیلمە سینەماییە باس لە چیرۆكێكی كوشتن دەكات, كە پاتریزیا كەسێكی بەكرێگیراو دەگرێت و هاوسەرەكەی خۆی (ماوریزیۆ) دەكوژێت لە ساڵی 1995 لە میلانۆی ئیتاڵیا, وە بەم هۆیەوە دەستگیر دەكرێت و بۆ ماوەی 18 ساڵ لە زیندان دەبێت و لە دواییدا لە ساڵی 2016 ئازاد دەكرێت, بەڵام پاتریزیا هەر نكۆڵی دەكات كە ئەو كارێكی لەو جۆرەی كردبێت .
Top