سومەیە خەشاب سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

سومەیە خەشاب سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا
ئەكتەر و گۆرانیبێژی دیاری میسری(سومەیە خەشاب), بە بڕیاری داداگا فەرمانی 3 ساڵ زیندانی بۆ دەرچووە وە غەرامە كردنی بە بڕی 50 هەزار جونەیهی میسری .

گۆرانیبێژی میسری (ئەحمەد سەعد)ی هاوسەری پێشووی سومەیە لە دادگا سكاڵای تۆماركرد, ئەویش بە هۆی ئەوەی كە سومەیە چەكێكی بانكی بە ئەحمەد سەعد داوە, بەڵام لە دواجار دەركەوتووە كە ئەحمەد ناتوانێت لە بانك مامەڵەی پێوە بكات .

بەڵام سومەیە كە ئێستا لە ئیسپانیایە ڕایگەیاند كە چەكێكی بەبڕی ملیۆنێك جونەیهی میسری بە ئەحمەدی هاوسەری پێشووی داوە, هەروەها ئاماژەی بەوە كرد كە ئەوان لەڕێی چەند كەسایەتییەك كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا و هەموو كێشە داراییەكانی نێوانیان یەكلا بووەتەوە, هەروەها ڕایگەیاند كە ئەحمەد سەعد پابەندی ڕێككەوتنەكە نەبووە و ڕێز لەو بڕیارە ناگرێت .

ئەم كێشانە دەگەڕێتەوە بۆ ماوەیەك لە دوای هاوسەرگیریان, وە لە دوای جیابوونەوەیان ئەحمەد سەعد ڕایگەیاند كە سومەیە دەستی بەسەر موڵكەكانی گرتووە كە ئەویش شوقەیەكە هەردووكیان بە هاوبەشی كڕیویانە, لەلایەكی ترەوە سومەیە هۆكاری جیابوونەوەی لە ئەحمەد سەعد گەڕاندەوە بۆ ئەوەی كە ئەو لەگەڵیدا ڕەفتاری خراپ بووە و چەند جارێك بە شێوەیەك هێرشی كردووەتە سەر كە خەریك بووە بیكوژێت .
Top