كاتی پێری لە نێوان دوو كێشەیە لە ئەمریكا و ئوسترالیا

كاتی پێری لە نێوان دوو كێشەیە لە ئەمریكا و ئوسترالیا
خانمە گۆرانیبێژی ئەمریكی (كاتی پێری), تووشی دوو كێشەی گەورە بووەتەوە, ئەم خانمە لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە ئانستگرام وێنەیەكی لە هالوینی 2016 بڵاوكردەوە كە تێیدا بە ستایلی خانمە سیاسەتمەداری ئەمریكی(هیلاری كلینتۆن) دەركەوتووە, ئاژانسی (Backgrid) سكاڵای لە دژی كاتی پێری تۆمار كردووە و داوای قەرەبووی 150000 دۆلار دەكەن, لەبەر ئەوەی كە وێنەیەكی لە كامێرای ئەوانەوە بەكار هێناوە و ئەم خانمە ئەو مافەی نییە لە بڵاوكردنەوەی .

لە لایەكی ترەوە خانمە دیزاینەری ئوسترالی (كاتی پێری), سكاڵای لە دژی ئەم خانمە گۆرانیبێژە ئەمریكییە تۆماركرد, ئەویش لەبەر ئەوەی كە ئەم گۆرانیبێژە براندێكی بڵاوكردەوە بە ناوی (كاتی پێری), ئەم دیزاینەرە ئوسترالییە سكاڵای تۆمار كرد و دەڵێت كە ئەو هونەرمەندە ناوی براندەكەی بردووە, هەروەها دەڵێت كەل و پەلەكانی لە ئوسترالیا مامەڵەی فرۆشتنی پێوە دەكرێت, كە ئەمەش كاریگەری لەسەر براندی ئەو خانمە ئوسترالییە هەیە .

هەروەها لە ساڵی 2009 چەند جارێك ئەم دیزاینەرە لەگەڵ پارێزەرەكەی هەوڵیاندا كە خانمە ئەستێرەی ئەمریكی (كاتی پێری), ناوی براندەكەی بگۆڕێت بەڵام سەركەوتوو نەبوون, ئەویش بەهۆی لاوازی لە باری دارایی كە مەحاڵە بەم شێوەیە بتوانن لە داداگا لەبەرامبەر ئەو هونەرمەندە بوەستنەوە, وە پارێزەری ئەم ئەستێرەیە دەڵێت كە ئەو بابەتە دانەخرێت ئەوە دەتوانێت ئەم دیزاینەرە ئوسترالییە لە كارەكەی دوور بخاتەوە .
Top