هه‌ردى سه‌لامى گۆرانییه‌كى نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه
له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردى سه‌لامى له هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) كورته‌یه‌كى گۆرانییه‌كه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه داوه، تێكست و ئاوازى گۆرانیی (جارێكى تر) خۆى دایناوه، هونه‌رمه‌ند ئه‌فشین شوكرى كارى دابه‌شكردنى میوزیكى بۆ كردووه.
هه‌ردى سه‌لامى خه‌ڵكى سلێمانییه، پێشتر وەک دەرھێنەری فیلم و کلیپ کاری کردووە، چەند ساڵێکیشە دەستی بە بڵاوکردنەوەی گۆرانی کردووە، خاوەنی ئەلبوومێکی گۆرانی و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە، گۆرانی و کلیپەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بینەرێکی زۆریان ھەیە.
basnews