هه‌ردى سه‌لامى گۆرانییه‌كى نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

هه‌ردى سه‌لامى گۆرانییه‌كى نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
هه‌ردى سه‌لامى، گۆرانیبێژ و ده‌رهێنه‌رى كورد، ئاشكراى كرد كه‌ به‌م زوانه‌ نوێترین گۆرانیی خۆى به‌ ناوى (جارێكى تر) بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌ردى سه‌لامى له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) كورته‌یه‌كى گۆرانییه‌كه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌، تێكست و ئاوازى گۆرانیی (جارێكى تر) خۆى دایناوه‌، هونه‌رمه‌ند ئه‌فشین شوكرى كارى دابه‌شكردنى میوزیكى بۆ كردووه‌.

هه‌ردى سه‌لامى خه‌ڵكى سلێمانییه‌، پێشتر وەک دەرھێنەری فیلم و کلیپ کاری کردووە، چەند ساڵێکیشە دەستی بە بڵاوکردنەوەی گۆرانی کردووە، خاوەنی ئەلبوومێکی گۆرانی و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە، گۆرانی و کلیپەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بینەرێکی زۆریان ھەیە.

basnews
Top