مایكڵ لۆهان باس لە پەیوەندی نێوان لیندسی و محەمەد بن سەلمان دەكات

مایكڵ لۆهان باس لە پەیوەندی نێوان لیندسی و محەمەد بن سەلمان دەكات
لە ئێستادا چەند پڕوپاگەندەیەك خراوەتە پاڵ هەریەك لە خانمە ئەستێرەی هۆڵیوود(لیندسی لۆهان)ی 33 ساڵ و شازادەی جێنشینی سعودیە (محەمەد بن سەلمان), ئەویش كە گوایە پەیوەندیی خۆشەویستی لە نێوانیاندا هەیە .

لە ماوەكانی ڕابردوو لە سەرچاوەیەكەوە لە زاری توێژەرێكی سیاسی لەسەر بابەتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند كە شتێكی باش دەبێت ئەگەر پەیوەندی ئەمريكا و شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان بەهێز بێت لە ڕێی پەیوەندی لیندسی لۆهان و جارید كۆشنەر .

هەر بە دوای ئەم قسەو باسانەوە چەند هەواڵێك بڵاوكرایەوە, بەم هۆیەوە باوكی لیندسی لۆهان (مایكڵ لۆهان) ڕایگەیاند كە ئەوان تەنها پەیوەندییەكی ئاسایی لە نێوانیاندا هەیە وە ئەو پەیوەندییە بە ڕێز و هاوڕێیەتی ماوەتەوە, وە باوكی لیندسی ڕەتی كردەوە كە محەمەد بن سەلمان دیاری بە نرخ و كارتی بانكی بە كچەكەی بەخشیبێت, وە ڕەتی كردەوە كە لیندسی لەگەڵیدا بە فڕۆكە تایبەتییەكەی گەشتی كردبێت .

وە دوپاتی كردەوە كە لیندسی لۆهان بە هۆی ناوبانگی, زۆر دۆست و هاوڕێی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەیە, وە مایكڵ لۆهان ڕایگەیاند كە سەرەتا بە هۆی كاروباری ناوچەكەوە لیندسی لۆهان چاوی بە محەمەد بن سەلمان دەكەوێت, بۆ ئەوەی كار لەسەر ژیان و چارەنووسی ئاوارەكانی سووریا بكات .
Top