مایكڵ لۆهان باس لە پەیوەندی نێوان لیندسی و محەمەد بن سەلمان دەكات
لە ماوەكانی ڕابردوو لە سەرچاوەیەكەوە لە زاری توێژەرێكی سیاسی لەسەر بابەتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند كە شتێكی باش دەبێت ئەگەر پەیوەندی ئەمريكا و شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان بەهێز بێت لە ڕێی پەیوەندی لیندسی لۆهان و جارید كۆشنەر .
هەر بە دوای ئەم قسەو باسانەوە چەند هەواڵێك بڵاوكرایەوە, بەم هۆیەوە باوكی لیندسی لۆهان (مایكڵ لۆهان) ڕایگەیاند كە ئەوان تەنها پەیوەندییەكی ئاسایی لە نێوانیاندا هەیە وە ئەو پەیوەندییە بە ڕێز و هاوڕێیەتی ماوەتەوە, وە باوكی لیندسی ڕەتی كردەوە كە محەمەد بن سەلمان دیاری بە نرخ و كارتی بانكی بە كچەكەی بەخشیبێت, وە ڕەتی كردەوە كە لیندسی لەگەڵیدا بە فڕۆكە تایبەتییەكەی گەشتی كردبێت .
وە دوپاتی كردەوە كە لیندسی لۆهان بە هۆی ناوبانگی, زۆر دۆست و هاوڕێی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەیە, وە مایكڵ لۆهان ڕایگەیاند كە سەرەتا بە هۆی كاروباری ناوچەكەوە لیندسی لۆهان چاوی بە محەمەد بن سەلمان دەكەوێت, بۆ ئەوەی كار لەسەر ژیان و چارەنووسی ئاوارەكانی سووریا بكات .