فیفی عەبدە وێنەیەكی لەگەڵ محەمەد عەبدو بڵاوكردەوە
لە ئێستادا بارودۆخێك درووست بووە و محەمەد عەبدو كەوتووەتە بابەتێكی هەستیارەوە, هۆكارەكەشی ئەوەیە كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئاراستەیەك درووست بووە دەڵێن ئەو وێنەیە لەگەڵ كەسایەتی و مێژووی محەمەد عەبدو ناگونجێت, لەلایەكی ترەوە هەندێك كەس وەهای دەبینن كە ئەمە شتێكی ئاساییە و فیفی عەبدە لەو ئانگە ئامادە بووە و بە گۆرانی محەمەد عەبدو كەوتووەتە سەما .
بەم هۆیەوە خانمە ڕاگەیەندكاری كوەیتی(مەی عیدان), لە ئەكاونتی خۆی بە جۆرێك وەسفی (محەمەد عەبدو)ی كرد وەك ئەوەی ڕووی ڕاستەقینەی دەركەوتبێت و چیتر وەكو هونەرمەند سەیری نەكات, بەمەش جەماوەری (محەمەد عەبدو)ی سووڕاندەوە بۆ لای خۆی لەسەر كۆمێنتی ئەو ڕاگەیەندكارە بڵاو كرایەوە كە ئەو بۆی نییە كەسانی تر هەڵبسەنگێنێ و ووشەی لەم جۆرەی لەسەر بنووسێت .