شیرین دوای 16 ساڵ دەگەڕێتەوە كاری سینەمایی
شیرین وەكو گۆرانیبێژ سەركەوتنێكی باشی تۆمار كرد و توانی لەم بوارە 9 ئەلبۆمی گۆرانی و ژمارەیەكی زۆر لە ڤیدیۆ كلیپ بڵاو بكاتەوە .
شیرین عەبدولوەهاب لە ساڵی 2003 بەشداری لە فیلمێك كرد بەناوی (ميدو مشاكل), كە هەریەكە لە (ئەحمەد حلمی- حەسەن حوسنی- ڕامز جەلال- نەشوا موستەفا) وە چەندین ئەكتەری دیكە تێیدا بەشدار بوون .
هەروەها لە زنجیرە درامای (طريقي) لە ساڵی 2015 بەشداربوو لەگەڵ ئەحمەد فەهمی و سەوسەن بەدر و باسل خەیات و مەحمود جوندی و چەند ئەكتەرێكی دیاری میسری, بەڵام ئەم زنجیرە درامایە ڕەخنەیەكی زۆری بەركەوت, هۆكارەكەشی ئەوەبوو كە دوای نمایشكردنی دەركەوت چیرۆكەكەی لە زنجیرە درامایەكی كۆڵۆمبی وەرگیراوە .