ئەكتەری ئەمریكی(جۆن ویزەرسپون) كۆچی دوایی كرد

ئەكتەری ئەمریكی(جۆن ویزەرسپون) كۆچی دوایی كرد
ئەكتەری كۆمیدی ئەمریكی(جۆن ویزەرسپون) لە تەمەنی 77 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد, ئەم هەواڵە لەلایەن خێزانەكەیەوە ڕاگەیەندرا كە لە ماڵەكەی خۆی لە (شێرمان ئۆكس) لە ویلایەتی كالیفۆرنیا كۆچی دوایی كرد .

ئەم هونەرمەندە زیاتر لە فیلم و زنجیرە دراما كۆمیدییەكان دەردەكەوت, سەرەتا وەكو نمایشكاری جل وبەرگ دەركەوت, وەلەدواییدا(جۆن ویزەرسپون) یەكەم هەنگاوی خۆی لە هونەری دراما تاقیكردەوە, لە ساڵی 1970 لە زنجیرە درامای(barnaby jones) بەشدار بوو, وە لە دواییدا لە چەندین شانۆ و فیلمی سینەمایی وبەرنامەی تەلەفزیونی بەشداری كرد .
Top