په‌رواز گۆرانیی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه‌

په‌رواز گۆرانیی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه‌
په‌رواز حوسێن، خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد، به‌م زووانه‌ دوو گۆرانی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌، پەرواز له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) له‌مباره‌یه‌وه‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ خه‌ریكی بڵاو كردنه‌وه‌ی دوو گۆرانیی تازه‌یه‌، وه‌ك خۆی ئاشكرای كردووه‌، گۆرانییه‌ك تایبه‌ته‌ له‌سه‌ر كورد و كوردستان، ئه‌وه‌كه‌ی تریش تایبه‌ته‌ له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ گشتی.

بڕیاره‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا گۆرانییه‌كه‌ بڵاو بكرێته‌وه‌، گۆرانییه‌كان له‌سه‌ر گرته‌ و وێنه‌ی هاووڵاتیان مۆنتاژ كراوه‌.

په‌رواز حوسێن، له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و وڵاتی دیكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خاوه‌نی ناوبانگێكی زۆره‌، چه‌ندین گۆرانیشی به‌ زمانی عه‌ره‌بی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كاندا ژماره‌یه‌ك ئاهه‌نگ و كۆنسێرتی جه‌ماوه‌ری ساز كردووه‌.

basnews
Top