مەریام فارس: پێویستە مرۆڤ لە ئامانج و كارەكانیدا زۆر ورد بێت

مەریام فارس: پێویستە مرۆڤ لە ئامانج و كارەكانیدا زۆر ورد بێت
كچە گۆرانیبێژی لوبنانی مەریام فارس رایگەیاند: دەزگاكانی راگەیاندن غەدرێكی زۆری لێ دەكەن، كاتێك بە لەخۆباییبوون تاوانباری دەكەن، چونكە بەپێی قسەكانی خۆی ئەو «زۆر لەوە دوورە و بە هیچ شێوەیەك لەخۆبایی نییە».
مەریام دووپاتیكردەوە كە شێوەی روخساری وا نیشان دەدات كە لەخۆباییە، بەڵام لە راستیدا وا نییە، وەك خۆی دەڵێت ئەوەی لێی نزیك ببێتەوە و بە باشی بیناسێت، بۆی دەردەكەوێت كە چەند كەسێكی سادە و ساكارە، بە پێچەوانەی ئەوەی كە میدیاكان بە كەسێكی مەغروور و لەخۆبایی نیشانی دەدەن. مەریام‌ ئەوەی نەشاردەوە كە هەمیشە بە نوێپۆشی و سەرنجڕاكێش دەردەكەوێت و ئەوەشی بۆ سرووشتی كلاسیكیی خۆی گەڕاندەوە و وتی: «من حەز لە شتی كلاسیك دەكەم و زۆریش فێر بووم و بۆم دەركەوت كە پێویستە مرۆڤ لە ئامانج و كارەكانیدا زۆر ورد بێت، بۆ ئەوەی بەو شێوەیەی خۆی دەیەوێ بە ئامانجەكانی بگات، ئەمەش كارێكی ئاسان نییە.
مەریام ئەوەشی راگەیاند كە زۆر حەز لە گەشت و گەڕان دەكات، بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری كولتووری گەلان بێت و پێیان ئاشنا بێت، بۆیە سەردانی هەر وڵاتێك بكات، بەر لە هەموو شتێك سەردانی شوێن و بازاڕە كۆنەكانیان دەكات، بۆ ئەوەی لە نزیكەوە خەڵكەكەی ببینێت و بزانێت لە رووی مۆسیقاوە بە چ ئامێرێك بەناوبانگن، هاوكات پێیوایە كە گەشتكردن و كاری بەردەوام وایان لێ كردووە كە شارەزانییەكی زۆر لە كاری خۆیدا پەیدا بكات و زۆریش سوودی لە هەڵەكانی پێشووتری خۆی وەرگرتووە.
Top