پاریس: ژیان و خەونی زۆرم هەیە

پاریس: ژیان و خەونی زۆرم هەیە
دوای هەوڵێكی زۆری خۆی و هاوڕێ نزیكەكانی، پاریس هیلتۆنی ئەستێرەی جیهانی توانی گۆڕانكارییەك بەسەر شێوەی ژیانی و هەڵسوكەوتە سەرنجڕاكێشەكانیدا بهێنێت و، وێنەی خۆی لەبەردەم خەڵكی بگۆڕێت، ئەگەر بەشێوەیەكی كەمیش بێت.
پاریس كە كچێكی دەوڵەمەندەوە كە تەنیا بیری لە خۆ نمایش كردن و كات بەسەر بردن و دەرچوونی شەوانەی یانەكان، سەبارەت بەم وەرچەرخانەی ژیانی دەڵێت: «من ئێستا بوومەتە ئافرەتێكی پێگەیشتوو و تێگەیشتوو لە ژیان، لە جیاتی كات بەسەر بردن لە یانەكانی شەوانە، ئێستا دەستی یارمەتی بۆ هەژاران درێژ دەكەم و یارمەتییان دەدەم، جگە لە كارەكانی خۆم كاری مرۆڤادۆستانە و كۆمەڵایەتی ئەنجام دەدەم و دەمەوێ پەیامێك بگەیەنم كە بریتییە لەوەی بێگومان من بەرەو باشتر هەنگاو دەنێم.»
دەربارەی مامەڵەكردنی لەگەڵ ئەو رەخنانەی رووبەرووی دەبنەوە، پاریس دەڵێ: «لەوانەیە هەمیشە كەسانێك هەبن هەوڵ بدەن تووشی گرفتت بكەن و ئاستەنگت بۆ درووست بكەن، بۆیە پێویست ناكات گرنگییان پێ بدەی، من دەزانم چیم دەوێ، ژیان و خەونی زۆرمم هەیە، كە پەیوەندییان بە كار و پڕۆژە تایبەتییەكانمەوە هەیە و نامەوێ ئەو قسانەی خەڵك دەیكەن، ببنە رێگر لەبەردەم هێنانەدیی خەونەكانم، یان ببنە ئاستەنگ لەبەردەمم»، پاریس هەروەها دەڵێ: «رەنگە كەسانێك بە كارەكانی من رازی نەبن، بەڵام ئەمە بۆ من گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە من و ئەو كەسانەی خۆشم دەوێن لێی رازی بین، چونكە ژیان كورتە و ئەوندە ناهێنی خۆمان بەو شتانەوە خەریك بكەین».
Top