سەلما: جوانی پێویستە، بەڵام من زۆر گرنگیی پێ نادەم
سەلما كە تەمەنی نزیكەی پەنجا ساڵ دەبێت، لە دیمانەیەكی رۆژنامەنووسیدا وتی: «من دەزانم كە خەڵك پێیان وایە من جوانم، بەڵام هیچ كاتێك هەوڵم نەداوە وەك پێویست جوان بم، یان هەوڵی خۆ جوانكردن بدەم»، سەلما زیاتر گوتیشی: «دەتوانم كە زیاتر لە ئێستا جوانتر بم، ئەویش بە ئەنجامدانی وەرزشی زیاتر و دووركەوتنەوە لە خواردنی شیرینی و خواردنەوە كهولییەكان، هەروەها لە توانامدا هەیە هەوڵی زیاتر بدەم، بەڵام هیچ كاتێك جوانی و خۆ جوانكردن لە كارە پێشینەكانی من نەبووە لە ژیان، ئەگەرچی پێم وایە گرنگ و پێویستیشە».
سەلما ئامۆژگاریی ئەو كەسانەی كرد كە لە ژیاندا كامەران و دڵخۆش نین و لە شێوە و روخساری خۆیان رازی نین، لەو بارەشەوە گوتی: «پێویستە بە روخساری خۆتان رازی بن و قەبوڵی بكەن و خۆشتان زۆر خۆش بوێ، بێ ئەوەی گوێ بە قسەی كەسانی دیكە بدەن، بۆ ئەوەی بگەنە ئامانجەكانتان لە ژیان».