سەلما: جوانی پێویستە، بەڵام من زۆر گرنگیی پێ نادەم

سەلما: جوانی پێویستە، بەڵام من زۆر گرنگیی پێ نادەم
ئەستێرەی سینەمایی سەلما رایگەیاند: سەرەڕای ئەوەی خاوەن جوانییەكی زۆرم، بەڵام هەرچەندی تریش جوان بم، ناتوانم بگەمە ئەو ئاستەی ئێستا لە جوانی، تەنانەت ئەگەر هەوڵی زۆریش بدەم بۆ ئەوە كە جوانتر بم.
سەلما كە تەمەنی نزیكەی پەنجا ساڵ دەبێت، لە دیمانەیەكی رۆژنامەنووسیدا وتی: «من دەزانم كە خەڵك پێیان وایە من جوانم، بەڵام هیچ كاتێك هەوڵم نەداوە وەك پێویست جوان بم، یان هەوڵی خۆ جوانكردن بدەم»، سەلما زیاتر گوتیشی: «دەتوانم كە زیاتر لە ئێستا جوانتر بم، ئەویش بە ئەنجامدانی وەرزشی زیاتر و دووركەوتنەوە لە خواردنی شیرینی و خواردنەوە كهولییەكان، هەروەها لە توانامدا هەیە هەوڵی زیاتر بدەم، بەڵام هیچ كاتێك جوانی و خۆ جوانكردن لە كارە پێشینەكانی من نەبووە لە ژیان، ئەگەرچی پێم وایە گرنگ و پێویستیشە».
سەلما ئامۆژگاریی ئەو كەسانەی كرد كە لە ژیاندا كامەران و دڵخۆش نین و لە شێوە و روخساری خۆیان رازی نین، لەو بارەشەوە گوتی: «پێویستە بە روخساری خۆتان رازی بن و قەبوڵی بكەن و خۆشتان زۆر خۆش بوێ، بێ ئەوەی گوێ بە قسەی كەسانی دیكە بدەن، بۆ ئەوەی بگەنە ئامانجەكانتان لە ژیان».
Top