نارین فه‌قێ كلیپێك بۆ پشتیوانیی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه‌

نارین فه‌قێ كلیپێك بۆ پشتیوانیی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه‌
نارین فه‌قێ، خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بۆ پشتیوانیی ڕۆژئاوای كوردستان به‌ ناوی (ڕۆژئاڤا) بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ نارین فه‌قێ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، به‌شێك له‌ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ی له‌كاتی وێنه‌گرتنیدا بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ به‌م زوانه‌ كلیپه‌كه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و پێشكه‌شی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستانی ده‌كات.

له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، به‌شێك له‌ هونه‌رمه‌ندانی كورد، گۆرانی و كلیپیان بۆ پشتیوانیی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاو كرده‌وه‌.

نارین فه‌قێ خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، له‌ سوید ده‌ژی، به‌ یه‌كێك له‌ خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ به‌ئه‌زموونه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان داده‌نرێت.

basnews
Top