كۆرش عه‌زیزی كلیپێكی نوێی بڵاو كرده‌وه‌

كۆرش عه‌زیزی كلیپێكی نوێی بڵاو كرده‌وه‌
كۆرش عه‌زیزی، گۆرانیبێژی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ ناوی (لاروله‌نجه‌ جوان) بڵاو كرده‌وه‌.

سه‌باح موقه‌ده‌م تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نووسیوه‌، له‌ ئێران كاری وێنه‌گرتن بۆ گۆرانییه‌كه‌ كراوه‌، گۆرانییه‌كه‌ به‌ شێوه‌ی شاده‌.

كۆرش عه‌زیزی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كانی له‌ ئاهه‌نگی خێزانی و جه‌ماوه‌ری پێشكه‌ش ده‌كات، گۆرانییه‌كانی زیاتر به‌ شێوه‌ی شاد و هه‌ڵپه‌ركێیه‌.

basnews
Top