نوێترین دەركەوتنی چەند ئەستێرەیەك

نوێترین دەركەوتنی چەند ئەستێرەیەك
خانمە ئەستێرەی دیاری بۆڵیوود(كاترینا كیف), وێنەیەكی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئانستگرام) پۆست كرد, هەروەكو دەردەكەوێت كاترینا لە گەشتێكی زستانەی لەناو دیمەنی بەفر وێنەكەی گرتووە وە بەم هۆیەوە نووسیویەتی (تەنها بازدانێكی بچووك..بەرەو كۆلۆرادۆ, چیاكانی ڕۆكی), گەشتەكەی كاترینا لە بەشی سێیەمی زنجیرە چیاكانی ڕۆكی بووە, كە دەكاتە بەشی باشووری, لە ویلایەتی كۆلۆرادۆ لە ئەمریكا .

ئەكتەری ناوداری هۆڵیوود(دواین جۆنسون) بەبۆنەی لە دایك بوونی دایكی, كورتە ڤیدیۆیەكی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵاتی ئانستگرام بڵاوكردەوە, كە دەردەكەوێت بە گۆرانییەوە بەرەو لای دایكی دەچێت و هیوای تەمەن دریژی بۆ دەخوازێت, ئەم ناودارە كۆمێنتێك لەسەر وێنەكە دەنووسێت و یادی 71 ساڵیی لێ پیرۆز دەكات و وەكو دایكێكی نمونەیی وەسفی دەكات .

هەروەها خانمە ئەكتەر و گۆرانیبێژی ئەمەریكی(كاتی پێری) بە گەشتێكی دەگاتە وڵاتی میسر, ئەم خانمە وەكو هەموو هاوڵاتیانی تری وڵاتانی ڕۆئاوا بە دیمەن و كەلتوور و هونەری ئەم ناوچەیە سەرسام دەبێت, هەرئەمەش وای كردووە كە زۆر لە ئەكتەر و هونەرمەندانی ئەو وڵاتانە سەردانی ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكەن .
ئەگەر چی كاتی پێری هەوڵیدا كە وێنەی بڵاونەكرێتەوە وبە نهێنی گەشتێكی خۆش و بێدەنگ ئەنجام بدات, بەڵام لە ئێستادا چەند وێنەیەكی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوە .
Top