براد بێت تووشی كێشەیەكی یاسایی دەبێتەوە

براد بێت تووشی كێشەیەكی یاسایی دەبێتەوە
ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود (براد بێت) تووشی كێشەیەكی یاسایی بووەتەوە, ئەم ناودارە لە دادگا داواكراوە كە ئامادەبێت لەسەر كێشەی یەكەیەكی نیشتەجێبوون .

دەزگای (make it right) كە (براد بێت) سەرپەرشیاری كارەكان دەكات, لە 2008 هەستان بە درووستكردنی 100 خانوو لە شاری نیو ئۆرلینز لە ویلایەتی لویزیانا, بەڵام لە دەرئەنجامی زریانی (كاترینا) چەند خانوویەك زیانیان بەركەوتووە, بەم هۆیەوە خاوەن دوو موڵك كەئەوان زۆر زیانیان بەركەوت, سكاڵایان لە دژی ئەو دەزگایە تۆمار كردووە.
لە سەرەتای ئەم پڕۆژەیە ڕاگەیەندرا كە ئەم خانووانە بە شێوازێك بوونیاد نراون كە بەرگەی زریان ڕووداوە سرووشتییەكان دەگرێت, بەڵام بەو شێوەیە نەبوو و بە كوالیتییەكی ئاسایی درووست كراون .

ئەگەر چی براد بێت و دوو بەڕێوەبەر لە دەزگای (make it right) دەڵێن كە ئەوان بەرپرسیار نەبوون لە ڕووی كار و بونیادنانی ئەو خانووانە, وە لە دادگا داوایان كردووە كە ناویان لەو كەیسە دوور بخرێتەوە, بەڵام دادوەر(راشێڵ جۆنسن) ئەو داوایەی ڕەت كردەوە .
Top