فۆرد كۆپۆلا هەمان ڕای مارتن سكورسیزی هەیە

فۆرد كۆپۆلا هەمان ڕای مارتن سكورسیزی هەیە
لە دوای دەرهێنەری بەناوبانگی هۆڵیوود(مارتن سكورسیزی) كە ڕایگەیاند (مارڤڵ سینەما نییە و وەكو باخچەیەكە بۆ بەسەر بردنی كاتێكی خۆش), ناودارێكی دیكەی بواری فیلم و سینەما ڕەخنە لە فیلمی مارڤڵ دەگرێت .

دەرهێنەر(فرانسیس فۆرد كۆپۆلا)ی براوەی 5 خەڵاتی ئۆسكار, ڕەخنە لە فیلمی مارڤڵ و ئەو خەیاڵە زۆر دوور لە ڕاستییە دەگرێت, ئەم ناودارە ڕایگەیاند كە ئەگەر مارتن سكورسیزی وێنەكانی مارڤڵ بە سینەما نەزانێت, ئەوە ڕاستی دەڵێت و نەرم و نیانیش بووە لە لێدوانەكەی, چونكە فۆرد كۆپۆلا دەڵێت ئێمە دەبێ پێشبینی ئەوە بكەین لە سینەما سوودێك وەربگرین و شتێكمان دەستبكەوێت وەك زانست و زانیارییەك, نەك دووبارە بوونەوەی هەمان ڕۆڵ و سیناریۆ بە شێوازێكی تر, بۆیە ئەم ناودارە بەداخە كە فیلم و هونەری سینەما لە ئێستادا بەم شێوەیە گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە .

دەرهێنەر و سینارێستی سینەمایی(فرانسیس فۆرد كۆپۆلا)ی تەمەن 80 ساڵ, بەیەكێك لە گەورەترین دەرهێنەری بواری سینەما هەژمار دەكرێت, سەرەتای كاری هونەری ئەم ناودارە بۆ ساڵی 1963 دەگەڕێتەوە, توانی بە كارە سەركەوتووەكانی 5 خەڵاتی ئۆسكار بەدەست بهێنێت, وە دیارترین كاری سینەمایی بریتییە لە زنجیرە فیلمی (The Godfather), كە كۆمەڵێك ئەكتەری سەركەوتوو تێیدا بەشداربوون .
Top