ئۆباما و ڕۆبەرت دی نیرۆ كۆبوونەوەیان ئەنجامدا

ئۆباما و ڕۆبەرت دی نیرۆ كۆبوونەوەیان ئەنجامدا
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو هەریەكە لە ئەستێرەی هۆڵیوود (ڕۆبەرت دی نیرۆ) و سەرۆكی پێشووی ئەمریكا (باراك ئۆباما) وە(تیم كوك) سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای ئەپڵ لە كۆبوونەوەدا بوون لە ڕێستێورانتی ئیڤس لە تریبیكا .

بە پێی ئەو هەواڵانەی كەلە ئێستادا بڵاوبووەتەوە ئەم ناودارانە چەند كاتژمێرێك لە كۆبوونەوەدا بوون, لەلایەكی ترەوە باس لەوە دەكرێت كە ڕۆبەرت دی نرۆ لەگەڵ كۆمپانیای ئەپڵ كاردەكات لە دژی (دۆناڵد ترەمپ)ی سەرۆكی ئێستای ئەمریكا, ئەم هەڵسەنگاندنە لە كاردانەوەی ئەم ناودارەوە سەرچاوەی گرتووە,كە چەندین جار هەڵوێستی بەرامبەر بڕیار و كارە سیاسییەكانی ترەمپ هەبووە بەتایبەت دوای شەڕی سووریا و چارەنووسی كورد لە ناوچەكە .

لەلایەكی تریشەوە پەیوەندی نێوان ئۆباما و دینرۆ بۆ ساڵی 2008 دەگەڕێتەوە, كاتێك ئەمریكا لە پڕۆسەی هەڵبژاردن بوو, ڕۆبەرت دی نرۆ لەو كاتەوە بووە لایەنگری ئۆباما و هاوكاری بوو لە كۆ كردنەوەی دەنگی جەماوەر, وە ئۆباما لە دوابەدوای خولی سەرۆكایەتییەكەی ڕایگەیاند كە لەگەڵ خێزانەكەی و بە هاوبەشی تۆڕی نتفلكس كاردەكەن بۆ بەرهەمهێنانی درامایەكی تایبەت بەو ماوەیەی كەلە كۆشكی سپی بوون .
Top