جنێفەر لۆپێز بەشە خۆراكی ساڵێكی قوتابخانەیەك لە ئەستۆ گرت
لە قوتابخانەی (جاكسبۆرۆ)ی سەرەتایی لە ویلایەتی تینیسی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەمریكا, كێشەی خواردن لە نێو قوتابیان بڵاو بوویەوە, كە مامۆستاكان خۆیان یارمەتییان كۆكردەوە بۆ ئەوەی خواردنی هەفتەیەك بكڕن و برسێتی ئەو منداڵانە بشكێنن, بەڵام كاتێك كە جێنیفەر و ئەلێكس ئەم هەواڵە دەبیستن خێرا دەستی هاوكاری پێشكەش دەكەن و پەیوەندی بەو قوتابخانەیەوە دەكەن, لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە هەردووكیان بەڵێنیاندا كە ئەوان ئامادەن بە درێژایی وەرزی خوێندنەكە كە دەكاتە ساڵێك, خواردن بۆ سەرجەم قوتابییەكان دابین بكەن .
ئەم جۆرە كێشانە لە زۆربەی قوتابخانەكانی ئەمریكا بوونی هەیە كە حكومەت ناتوانێت خواردن و پێداویستییەكان بۆ سەرجەم قوتابییەكان دابن بكات .