جنێفەر لۆپێز بەشە خۆراكی ساڵێكی قوتابخانەیەك لە ئەستۆ گرت

جنێفەر لۆپێز بەشە خۆراكی ساڵێكی قوتابخانەیەك لە ئەستۆ گرت
ئەگەر چی لە ماوەكانی ڕابردوو (جێنیفەر لۆپێز)ی ئەكتەر و گۆرانبیبێژی ئەمریكی لەگەڵ (ئەلێكس ڕۆدریگۆز) ئەڵقەی هاوسەرگیریان لە پەنجە كرد و هەنگاوی یەكەمیان بڕی, بەڵام ئەوان وەكو دوو خۆشەویست خۆیان لە كۆمەڵگا و كێشەكان بەدوور نەگرتووە .

لە قوتابخانەی (جاكسبۆرۆ)ی سەرەتایی لە ویلایەتی تینیسی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەمریكا, كێشەی خواردن لە نێو قوتابیان بڵاو بوویەوە, كە مامۆستاكان خۆیان یارمەتییان كۆكردەوە بۆ ئەوەی خواردنی هەفتەیەك بكڕن و برسێتی ئەو منداڵانە بشكێنن, بەڵام كاتێك كە جێنیفەر و ئەلێكس ئەم هەواڵە دەبیستن خێرا دەستی هاوكاری پێشكەش دەكەن و پەیوەندی بەو قوتابخانەیەوە دەكەن, لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە هەردووكیان بەڵێنیاندا كە ئەوان ئامادەن بە درێژایی وەرزی خوێندنەكە كە دەكاتە ساڵێك, خواردن بۆ سەرجەم قوتابییەكان دابین بكەن .

ئەم جۆرە كێشانە لە زۆربەی قوتابخانەكانی ئەمریكا بوونی هەیە كە حكومەت ناتوانێت خواردن و پێداویستییەكان بۆ سەرجەم قوتابییەكان دابن بكات .
Top