هێلی بالدوین بە سیلینا دەڵێت دەتكوژم
بەڵام لەدوای بڵاو بوونەوەی ئەم گۆرانییە و ئەم جۆرە هەواڵانە, خانمە نمایشكار (هێلی بالدوین)ی هاوسەری جاستن بەیبەر وەڵامی سیلینا دەداتەوە و ئەویش لە تۆڕی كۆمەڵایەتی بەرهەمێكی خانمە گۆرانیبێژ (سەمەر واڵكەر) دادەنێت بە ناوی (I will kill you), لە ئێستادا هەندێك وەهای بۆ دەچن كە هێلی بالدوین بە سیلینا بڵێت (من تۆ دەكوژم), بەڵام هێڵی لەدواییدا ڕایگەیاند كە ئەم قسەو باسانە بوەستێندرێت و ئەمە كاردانەوە نییە بۆ هیچ شتێك ,
ئەگەر چی ساڵانێكی زۆر سیلینا گۆمێز و گۆرانیبێژی كەنەدی جاستن بەیبەر خۆشەویستی یەكتر بوون, بەڵام دواجار لە یەكتر جیا بوونەوە و جاستن بەیبەر لەگەڵ خانمە نمایشكار هێلی بالدوین هاوسەرگیری كرد, بەڵام بە پێی سەرچاوەیەكی نزیك لە سیلینا كە لە ماوەكانی ڕابردوو بڵاوكرایەوە سیلینا دڵتەنگ نەبووە بەم هاوسەرگیرییە و ئەو زیاتر بیر لە كارە هونەرییەكانی دەكاتەوە .