كۆمپانیای سام پڕۆ پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ هونه‌رمه‌ندانی كوردستان راگه‌یاند

كۆمپانیای سام پڕۆ پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ هونه‌رمه‌ندانی كوردستان راگه‌یاند
له‌ژێر ناونیشانی (هونه‌رمه‌ندان له‌ پرسه‌ نیشتیمانیه‌كاندا هاوده‌نگن) كۆمپانیای سام پڕۆ، پڕۆژه‌یه‌كی نیشتیمانیی نه‌ته‌وه‌یی هونه‌ری راگه‌یاند.

به‌ ئاماده‌ بوونی پارێزگاری هه‌ولێر كاتژمێر ٦ی ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ 24/10/2019، له‌ هوتێل چوارچرای شاری هه‌ولێر، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، بۆ پشتگیری له‌ درامای كوردی كۆمپانیای سام پڕۆ پڕۆژه‌یه‌كی درامای نیشتیمانی راگه‌یاند.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا له‌لایه‌ن كۆمپانیای ناوبراو درامایه‌كی كوردی به‌ناوی (درامای گوورگه‌كان) به‌ ئاماده‌بووان ناساند، كه‌ له‌ 80 ئه‌ڵقه‌ پێكهاتووه‌ و له‌داهاتوودا له‌ شاشه‌ كوردییه‌كان په‌خش ده‌كرێت..

ktv
Top