ئەكتەری ئەمریكی هنری تۆماس دەستگیر كرا

ئەكتەری ئەمریكی هنری تۆماس دەستگیر كرا
ئەكتەری دیاری ئەمریكی(هنری تۆماس)ی تەمەن 48 ساڵ لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەكرێت, ئەم ڕوودانە لە دوای ئەوە هات كە لە ویلایەتی (ئۆریگۆن) كەسێك پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەكات و دەڵێت كە بۆ ماوەیەك ئۆتۆمبێلێك لە ناو شەقامی گەڕەكێك وەستاوە و كەسێكی تێدایە .

پۆلیس دەگاتە شوێنی مەبەست و چەند جارێك بانگی دەكەن وەڵامی نابێت, دوای ئەوەی كە لێی نزیك دەبنەوە دەبینن كە شۆفێرەكەی لە هۆشی خۆی نەماوە و مادە كحولییەكانی بەكار هێناوە, وە لە دواییدا بۆیان دەردەكەوێت كە ئەوە (هنری تۆماس)ە و ئەكتەری دیاری ئەو وڵاتەیە .

بەم هۆیەوە پۆلیس دەستگیری دەكات بە تۆمەتی ئەوەی كە كاتێك ئۆتۆمبێلی ڵێخوڕیوە لەژێر كاریگەریی مادە كحولییەكان بووە و ئاگای لە خۆی نەبووە, كە ئەمەش شتێكی مەترسیدارە .

-هنری تۆماس منداڵێك بوو بە ناوی (ئیلیوت) لە فیلمی (E.T. the Extra-Terrestrial) كە لە ساڵی 1982 لەلایەن دەرهێنەر (ستیڤن سپیڵبێرگ) بەرهەمهات, وە لە فیلمی (Gangs of New York) لە 2002 بەشداری كرد كەلە دەرهێنانی مارتن سكورسیزی بوو, وە هەر یەك لە لیۆناردۆ دیكاپریۆ و كامیرۆن دیاز و چەندین ئەكتەری سەركەوتوو تێیدا بەشداربوون .
Top