نیان عه‌بدوڵا تێكستێكی جه‌نه‌راڵی پاییز ده‌كاته گۆرانی
نیان عه‌بدوڵا له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، گۆرانیییهكی به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ و بێ میوزیك به گریانه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "یه‌كێك له تێكسته جوانه‌كانی جه‌نه‌راڵی پایز كه كاك سۆران ئاوازی بۆ ئاماده كردووه و دراوه به‌خۆم كه تۆماری بكه‌م، حه‌زم كرد گۆرانییه‌كه‌تان پێشكه‌ش بكه‌م".
ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه 2019/10/22، له سلێمانى ته‌رمی محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان، ناسراو به جه‌نه‌راڵی پایيز، شاعیری به‌ناوبانگی كورد دۆزرایه‌وه، پاشان پۆلیسی سلێمانی له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاشكرای كرد كه خۆی خنكاندووه.
basnews