سیلینا گۆمێز كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوە, ئایا نامەیەكە بۆ جاستن بەیبەر
سیلینا گۆرانییە نوێیەكەی لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئانستگرام بڵاوكردەوە, ئەم بەرهەمەی سیلینا بە شێوەیەكی سادە و ڕەش و سپی كلیپ كراوە, وە سیلینا بە ستایلێكی زۆر سادەوە لە ڤیدیۆ كلیپەكە دەردەكەوێت .
بەڵام ئەوەی بووەتە مایەی پرسیار و سەرنجی خراوەتە سەر ئەوەیە كە ڕەنگە ئەم گۆرانییە نامەیەك بێت بۆ (جاستن بەیبەر)ی خۆشەویستی ڕابردووی سیلینا, چونكە تێكستی ئەو گۆرانییە بە تەواوی باس لە خۆدۆزینەوە و ئارامی و سەربەستی دەكات لە دوای جیابوونەوە .
ئەگەر چی (سیلینا گۆمێز) و (جاستن بەیبەر) نزیكەی 7 ساڵ بە شێوەی بچڕاوی خۆشەویستی یەكتر بوون, بەڵام لەیەك جیابوونەوە و لە دواییدا (جاستن بەیبەر و هێلی بالدوین) هاوسەرگیرییان كرد, تاوەكو ئێستا سیلینا هیچ كۆمێنت و لێدوانێكی لەسەر ئەو دوو هاوسەرە بڵاونەكردۆتەوە, بەڵكو بەردەوامە لەسەر كارە هونەرییەكانی, وەك ئەوەی كە هیچ شتێك ڕووی نەدابێت .