ده‌ریا چاوشین ئه‌لبوومێكی گۆرانی بڵاو ده‌كاته‌وه
له‌باره‌ى ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ى ده‌ریا چاوشین، موسلیم شێروانی، شاعیری كورد ڕايگه‌یاند: "ئه‌لبوومه‌كه له حه‌وت تراكی گۆرانی پێك هاتووه، پێنج گۆرانی من تێكست و ئاوازیم بۆی ئاماده كردووه، عه‌بدولڕه‌حمان بێلاف تێكستی یه‌كێك له گۆرانییه‌كانی دیكه‌ی نووسیوه، هۆگر سه‌عید كورده كارى میوزیك و دابه‌شكردنى میوزیكى بۆ گۆرانییه‌كان كردووه، هه‌روه‌ها گۆرانییه‌كیش فۆلكۆره، بڕیاره له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بڵاو بكرێته‌وه".
گوتیشی: "تاریق خانه‌قینی كاری تۆماركردنی گۆرانییه‌كانی كردووه، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا یه‌كێك له گۆرانییه‌كان به شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاو ده‌كرێته‌وه".
ده‌ریا چاوشین خه‌ڵكی هه‌ولێره، پێشتر به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی زیاتر له ئاهه‌نگ و دانیشتنه تایبه‌تییه‌كاندا پێشكه‌ش كردووه، ڤیدیۆكانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه.
basnews