ده‌ریا چاوشین ئه‌لبوومێكی گۆرانی بڵاو ده‌كاته‌وه‌

ده‌ریا چاوشین ئه‌لبوومێكی گۆرانی بڵاو ده‌كاته‌وه‌
ده‌ریا چاوشین، گۆرانیبێژی كورد، به‌م زوانه‌ نوێترین ئه‌لبوومی گۆرانیی خۆی به‌ ناوی (ئه‌وینی من) بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

له‌باره‌ى ئه‌لبوومه‌ نوێیه‌كه‌ى ده‌ریا چاوشین، موسلیم شێروانی، شاعیری كورد ڕايگه‌یاند: "ئه‌لبوومه‌كه‌ له‌ حه‌وت تراكی گۆرانی پێك هاتووه‌، پێنج گۆرانی من تێكست و ئاوازیم بۆی ئاماده‌ كردووه‌، عه‌بدولڕه‌حمان بێلاف تێكستی یه‌كێك له‌ گۆرانییه‌كانی دیكه‌ی نووسیوه‌، هۆگر سه‌عید كورده‌ كارى میوزیك و دابه‌شكردنى میوزیكى بۆ گۆرانییه‌كان كردووه‌، هه‌روه‌ها گۆرانییه‌كیش فۆلكۆره‌، بڕیاره‌ له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا بڵاو بكرێته‌وه‌".

گوتیشی: "تاریق خانه‌قینی كاری تۆماركردنی گۆرانییه‌كانی كردووه‌، له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا یه‌كێك له‌ گۆرانییه‌كان به‌ شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌".

ده‌ریا چاوشین خه‌ڵكی هه‌ولێره‌، پێشتر به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كانی زیاتر له‌ ئاهه‌نگ و دانیشتنه‌ تایبه‌تییه‌كاندا پێشكه‌ش كردووه‌، ڤیدیۆكانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌.

basnews
Top