ئەو شتانەی نانسی ناتوانێت دەستبەرداریان بێت

ئەو شتانەی نانسی ناتوانێت دەستبەرداریان بێت
نانسی عەجرەم هەمیشە سەرنجی جەماوەر و بینەران بۆ خۆی رادەكێشی، بەتایبەتی ئافرەتەكان كە هەمیش دەربارەی هۆكاری بەردەوام بە جوانی دەركەوتنی دەپرسن، بۆ ئەوەی هەر هیچ نەبێت هاوشێوە نانسی دەركەون.
نانسی لەم بارەیەوە چەند نهێنییەكی ئاشكرا كرد و گوتی: «من بەشێوەیەكی رۆژانە و بەردەوام دەموچاوم پاك دەكەمەوە و كرێمی تایبەتی دەموچاو و دەمامكی پاراستنی دەموچاو لە تیشكی رۆژ بەكاردەهێنم، جگە لەمانەش رۆژانە وەرزشی خۆم ئەنجام دەدەم، تەنانەت لەو كاتانەی كە لە گەشتیشدا بم، گرنگی بە وەرزش دەدەم، نانسی روونیكردەوە كە بە شێوەیەكی بەردەوام چاودێریی مۆدیلەكانی جلوبەرگ دەكات و گرنگی بە نوێبوونەوە دەدات و بە عەشقەوە دەچێتە لەندەن بۆ بازاڕ كردن و كڕینی جلوبەرگ، بەتایبەتی جلوبەرگی كراسی درێژ، بەڵام خاڵی لاوازی بریتییە لە زۆر كڕینی جانتا، چونكە نزیكەی 3-4 كانتۆری جانتای لە ماڵەوە هەیە.
ئەوەی زۆر سەیر بوو بەلای جەماوەرەوە ئەوە بوو كە نانسی پەیڕەوی هیچ سیستمێكی خواردن ناێتت، تەنیا ئەوە نەبێت كە گۆشتی سوور و مریشك ناخوات، چونكە ئەو رووەكییە و تەنیا ماسی دەخوات، ئەمانەش سوودێكی زۆریان هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ و زۆریش پێویستن كە مرۆڤ بەشێوەیەكی بەردەوام بیانخوات و لێیان دوور نەكەوێتەوە، نانسی نهێنییەكی سەیری بۆ جەماوەر دركاند، ئەویش ئەوەیە كە لە كاتی نووستن هەمیشە ئاو و ئامێری شەحن كردنی مۆبایل لە نزیك خۆی دادەنێت، منداڵی زۆر زۆر خۆشدەوێت و بەرامبەر بە بەساڵاچووانیش هەست بە لاوازییەكی زۆر دەكات.
Top