جنێفەر ئەنیستۆن ژمارەی پێوانەیی دەشكێنێت

جنێفەر ئەنیستۆن ژمارەی پێوانەیی دەشكێنێت
خانمە ئەستێرەی هۆڵیوود(جنێفەر ئەنیستۆن)ی تەمەن 50 ساڵ , ژمارەی پێوانەیی دەشكێنێت و ناوی دەچێتە ناو (كتێبی گینیس)ەوە.

جنێفەر لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئانستگرام), وێنەیەكی خۆی و هاوڕێكانی ڕابردووی بڵاو دەكاتەوە كە بەشدار بوون لە زنجیرە درامای(friends), ئەم خانمە توانی لە ماوەی 5 كاتژمێر و 16 خولەك ملیۆنێك بینەر كۆبكاتەوە .

بەم هۆیەوە جنێفەر ئەنیستۆن ناوی چووە ناو كتێبی گینیسەوە بەوەی كە توانی بە لە ماوەی 5 كاتژمێر و 16 خولەك, یەك ملیۆن بینەری وێنەكەی بێت, ڕەنگە ئەم هەواڵە هێشتا نەبێتە شتێكی دڵخۆشكەر لەلای جنێفەر, چونكە لە زۆربەی دەركەوتنەكانیدا بیر لەو ڕۆژانەوە دەكات كە لەگەڵ هاوڕێكانی لەو زنجیرە درامایە بەسەریان دەبرد, وە هەموو كات ئەوەی ڕاگەیاندووە كە ئەو خۆشییە هەرگیز دووبارە نابێتەوە .

(friends), زنجیرە درامایەكی كۆمەڵایەتی و كۆمیدییە كە باس لە چیرۆكی شەش هاوڕێ دەكات و هەموویان لە یەك شوێندا دەژین, ئەم زنجیرە درامایە بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1994 بەرهەمهات و بڵاوكرایەوە تا ساڵی 2004 بەردەوام بوو .
Top