ئاریاس جه‌وان كلیپى (دڵڕفێنه‌كه‌م) بڵاو ده‌كاته‌وه‌

ئاریاس جه‌وان كلیپى (دڵڕفێنه‌كه‌م) بڵاو ده‌كاته‌وه‌
ئاریاس جه‌وان، گۆرانیبێژى كورد ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ داهاتوویه‌كى نزیكدا نوێترین ڤیدیۆ كلیپى گۆرانیی خۆى بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

ئاریاس جه‌وان له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) كورته‌یه‌كى له‌ ڤیدیۆ كلیپه‌ نوێیه‌كه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و نووسیویه‌تى: "دڵرفێنەکەم بەرھەمێکە بۆ دڵی ئەو کەسانەی کە حەزیان لە ستایلی منە، تێکستی ئەو بەرھەمە خۆم نووسیومە و دابەشکردنی شاروین مووسایە، ھەروەھا ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ى لە ئێران بۆ کراوە".

هه‌روه‌ها ئه‌و گۆرانیبێژه‌ ده‌ڵێت: "یەکەم کەسم کە بە زمانی کوردی بەو ستایلە گۆرانیم گوتووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ دەزانم لاتان تایبەتترین دەبێت".

ئاریاس جه‌وان خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، گۆرانییەکانی زیاتر بەشێوەی سینگڵ بڵاو کردووەتەوە، ڤیدیۆ کلیپەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بینەرێکی بەرچاویان ھەیە، ماوە ماوە گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی نوێ بڵاو دەکاتەوە.

basnews
Top