محەمەد رەمەزان فڕۆكەوانێك بەدەركردن دەدات
دوای ئەم ڕووداوانە دەست كرا بە ڵێكۆڵینەوە و بە دواداچوون, چونكە ئەوە كارێكی نایاسایی و مەترسیدار بوو, بۆیە نەدەبوو فڕۆكەوانەكە قبووڵی ئەو كارەی بكردایە, بەم هۆیەوە دەسەڵاتدارانی وڵاتی میسری كەوتنە سزادانی فڕۆكەوانەكە, ئەویش بە دەركردنی لە كارەكەی بە شێوەیەك كە نابێت چیتر لە بواری فڕۆكەوانی كار بكات .
كێشەی لەوە گەورەتر ئەوەبوو كە(روشدی زەكەریا) بەڕێوەبەری كۆمپانیای سمارت كە خاوەنداریەتی ئەو فڕۆكەیەی دەكرد دەستی لەكار كێشایەوە, بەڵام روشدی هۆكارەكەی گەڕاندەوە بۆ دەرەوەی ئەو بابەتەی محەمەد رەمەزان و ڕایگەیاند بە هۆی چەند كێشەیەكی تایبەتی دەستی لەكاركێشایەوە .