هەردی سەلامی دیاری یوتیوبی پێگەیشت و گۆرانییەكی نوێی لەڕێیە
هەر لە دوای ئەم هەواڵەوە هەردی سەلامی پۆستێكی دیكەی بڵاوكردەوە كە هەردی دەردەكەوێت و بەشێك لە گۆرانییە نوێییەكەی دەڵێتەوە, كە بڕیارە بەم نزیكانە ئەم بەرهەمەی بڵاوبكاتەوە, ئەم گۆرانییە ئاواز و هونراوەی هەر لە لایەن هەردی سەلامی خۆیەوە دانراوە, وە ئافشین شوكری كاری دابەشكردنی میوزیكی لەسەر كردووە, هەروەها لەسەر ناونیشانی گۆرانییەكە, هەردی دەڵێت تاكو ئێستا ناوی بۆ دەستنیشان نەكراوە وە داوا لە هەوادارانی دەكات خۆیان بە كۆمێنتەكانیان ناوێك هەڵبژێرن .