(ئەمیتاب باتشان) باری تەندرووستی ناجێگیرە و چەند ڕۆژێكە لە نەخۆشخانە ماوەتەوە

(ئەمیتاب باتشان) باری تەندرووستی ناجێگیرە و چەند ڕۆژێكە لە نەخۆشخانە ماوەتەوە
باری تەندروستیی هونەرمەند و ئەستێرەی بۆڵیوود (ئەمیتاب باتشان) ناجێگیرە, ئەم ناودرە لە ڕۆژی سێشەممەی 15ی ئەكتۆبەرەوە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری مۆمبای ماوەتەوە و جگە لە خێزان و خانەوادەكەی هیچ كەسێكی تر نەیانوانیوە سەردانی بكەن .

بەڵام ئەوەی كە تاكو ئێستا بڵاوكراوەتەوە, ئەوەیە كە ئەمیتاب بە هۆی نەخۆشییەوە جگەری زیانی پێگەیشتووە, هەربەم هۆیەوە باری تەندروستی تێكدەچێت و لە كاتژمێر 2ی شەوی سێشەممەی ڕابردوو بە شێوەیەكی خێرا دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە بۆ ئەوەی چارەسەرییەكانی وەربگرێت .

لە ماوەكانی ڕابردوو ئەم ناودارە نەیشاردەوە و بە ئاشكرا جۆری نەخۆشییەكەی ڕاگەیاند, وە خۆی وەكو ڕزگاربوویەك وەسف كرد لە نەخۆشیی جگەر لە جۆری B , لە ساڵی 2000 بەم نەخۆشییەی زانیوە و ماوەیەك بەم شێوەیە لەگەڵیدا ژیاوە بێ ئەوەی هەستی پێبكات. كە بە درێژایی نزیك لە بیست ساڵ, جگەری بە ڕێژەی لە سەدا 25ی كاردەكات, سەرەڕای ئەمەش توانی لەم بیست ساڵەی ڕابردوو لە كارەكانیدا بە %25ی جگەریەوە بەردەوام بێت.

بەم هۆیەوە ئەمیتاب ڕایگەیاند كە جگەری بە هۆی نەخۆشی (سیل) كە دەردەباریكەشی پێدەگوتریت, بە هۆی بەكتریای (Mycobacterium tuberculosis) تووشی مرۆڤ دەبێت, جگەری زیانی پێ گەیشتووە و لە سەدا 75ی كار ناكات, ئەویش بە هۆی نەخۆشییەكە و بوونی پاڵەپەستۆی بەرزی خوێنیەوە بە شێوازێكی خراپ.
Top