سیلینا گۆمێز دوو وێنەی منداڵیی خۆی بڵاودەكاتەوە
لە زۆربەی ئەو كۆمێنتانەی كە بۆ وێنەكانی سیلینا بڵاوكرانەوە ئەوە خرایە ڕوو كە ئەو لە ئێستادا هەمان شێوە و جوانیی تەمەنی منداڵیی وەرگرتووەو ئەوەندە گۆڕانكاری بەسەر نەهاتووە ,هەندێكیش وای بۆ دەچن كە ئەم وێنە و كۆمێنتە نامەیەك بێت بۆ داهاتوو, بۆیە لێكدانەوەی ئەوە كراوە كە ڕەنگە سیلینا گۆرانییەكی نوێ بڵاوبكاتەوە .
سیلینا گۆمێزی 27 ساڵ, لە چەندین فیلم و درامادا بەشداری كردووە, وە توانی وەكو گۆرانیبێژ بە هاوبەشی لەگەڵ گروپێكی میوزیكی 3ئەلبۆمی گۆرانی بڵاو بكاتەوە, هەروەها توانی 3 ئەلبۆمی دیكەی گۆرانی تایبەت بە خۆی بڵاوبكاتەوە, لە ئێستادا نوێترین كاری ئەم خانمە بریتییە لە بەشداری كردنی لە فیلمی سینەمایی (The Voyage of Doctor Dolittle) كە فیلمێكی فانتازیا و كۆمیدییە لە گەڵ هەریەك لە ڕۆبەرت داونی جونیور و ئەنتۆنیۆ باندریاس و جۆن سینا و رامی مالك و تۆم هۆڵاند و چەندین ئەكتەری تر بەشدارە, كە بڕیارە ئەم فیلمە لە 17-1-2020 نمایش بكرێت .