نیكی میناج: گاڵتەم كرد كاری هاوبەش لەنێوان من و ئەدێڵ نییە
نیكی ڕایگەیاند كە خۆی و ئەدێل كارێكی هونەری هاوبەش لە نێوانیاندا هەیە, وە ئەم هەواڵەی بەشێوازێك باس كرد كە ئەدێڵ داوای لێكردووە بەم زووانە ئەم هەواڵە ئاشكرا نەكرێت, بەڵام نیكی میناج نەیتوانی ئەم نهێنییە بپارێزێت و هەموو شتێكی باس كرد ,لە لایەكی ترەوە هەر لە دوای ئەم هەواڵەوە, نیكی لە سۆشیاڵ میدیاوە ڕایگەیاند كە ئەو هەواڵە ڕاست نییە و تەنها بۆ گاڵتە جاری ئەو قسانەی كردووە, وە ئاماژەی بەوەكرد كە ئەو وشەكانی بە شێوازێكی گاڵتە دەربڕیوە و نەدەبوو هەمووان باوەڕ بەم هەواڵە بكەن .
ئەم جۆرە لێدوانانەی نیكی میناج, لەماوەكانی ڕابردوو دووبارە بوویەوە كاتێك كە وازهێنانی خۆی لە هونەری گۆرانی ڕاگەیاند, لە دواییدا پەشیمان بوویەوە و ئەویشی بە گاڵتە وەسف كرد .