ڕۆبەرت داونی جینیۆر لە نوێترین فیلمی بەم شێوەیە دەردەكەوێت
(The Voyage of Doctor Dolittle) كە فیلمێكی فانتازیا و كۆمیدییە بە 175 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بەرهەمهاتووە, هەریەك لە (ڕۆبەرت داونی جونیور -ئەنتۆنیۆ باندریاس –مایكڵ شین - سیلینا گۆمێز- جۆن سینا- رامی مالك- تۆم هۆڵاند- ڕالف فینیس- ئیما سیمپسۆن- ئۆكتاڤیا سپنسەر ) و چەندین ئەكتەری تر ڕۆڵی تێدا دەگێڕن, بڕیار وایە ئەم فیلمە لە 17-1-2020 نمایش بكرێت .
بۆ یەكەم جار ئەم فیلمە لە ساڵی 1967 وەكو چیرۆكێكی وەرگیراو لە كتێبێك لە سەر شانۆ نمایش كراوە, وە لە ساڵی 1998 وەكو فیلمێكی سینەمایی بەرهەمهات كە (ئیدی مۆرفی) پاڵەوانی ئەم فیلمە بوو, وە لەئێستادا بە چەندین شێوە و گۆڕانكارییەوە بەرهەمدێت .