له‌نجه عه‌لى گۆرانییه‌كى بۆ پشیتوانيى ڕۆژئاواى كوردستان بڵاو كرده‌وه
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15/10/2019، له‌نجه عه‌لى ئه‌و گۆرانییه‌ى كه به‌ناوى (ڕۆژئاوا)یه، له هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) بڵاو كرده‌وه، گۆرانییه‌كه‌شى له ستۆدیۆ تۆمار نه‌كراوه و به‌شێوه‌ى ڕاسته‌وخۆ ده‌یڵێته‌وه.
له‌نجه عه‌لى یه‌كێكه له خانمه گۆرانیبێژه ناسراو و به‌ئه‌زموونه‌كان، خاوه‌نى چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه، ئاهه‌نگ و كۆنسێرتیشى له هه‌رێمى كوردستان و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ساز كردووه.
له‌دواى هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان، زۆربه‌ى هونه‌رمه‌ندانى كورد به‌شێوه‌ى جیاواز پشتیوانیی خۆیان بۆ ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ربڕى، به‌شێك له هونه‌رمه‌ندانیش به‌هۆى ڕه‌وشى ڕۆژئاواى كوردستانه‌وه، سه‌رجه‌م كاره هونه‌رییه‌كانى خۆیان ڕاگرتووه.
basnews