ئەساڵە نەسری هەست بە نامۆیی دەكات
لە نووسینێكدا ئەساڵە بە درێژی باسی لە ژیانی خۆی و هەستی دوای دووركەوتنەوەی لە وڵاتی خۆی كردووە، ئەوەی مایەی سەرنج بوو ئەساڵە ئەوەی دركاند كە هەست بە نامۆییەكی زۆر دەكات و لە نێو كەسوكار و دۆست و كەسانی نزیكی خۆیدا هەست بە غەریبی دەكات، لەو بارەیەوە دەڵێ: «ئێستا بە دەنگێكی بەرزەوە لەگەڵ خۆم قسە دەكەم و چەند پرسیارێك ئاراستەی خۆم دەكەم، بێ ئەوەی هیچ وەڵامێكم دەست كەوێت». بەشێكی زۆری هەوادارانی ئەساڵەش بۆ دڵدانەوەی ئەستێرەكەیان رایانگەیاندووە كە ئەوانیش بە هەمان حاڵەتی دەروونیدا تێپەڕیون و بە تێپێەڕبوونی كات توانیویانە بەسەریدا زاڵ ببن.
ئەساڵە لە درێژەی نووسینەكەیدا دەڵێ: «خۆشم نازانم بیر لە چی دەكەمەوە و چیم دەوێت، تەنانەت ئاواتەكانیشم جیاوازن، گەیشتوومەتە ئاستێك كە بە دەنگێكی بەرز پرسیار لە خۆم دەكەم، بەڵام وەڵامم دەستناكەوێت، تەنانەت ئەگەر كەسێك پرسیاری بارودۆخی خۆمم لێ بكات، دەڵێم نازانم، دەتوانم بڵێم گەیشتوومەتە قۆناغێك ناوم لێناوە قۆناغی(نازانم)».
لە كۆتاییدا ئەساڵە دەڵێ: «من عاشقی خێزانەكەی خۆمم و ناتوانم دەستبەرداریان ببم، لە نێویاندا دەژیم، بەڵام هەست بە غەریبی و نامۆیی دەكەم، هەرچەندە لە قۆناغێكی سەختدا دەژیم، بەڵام سەرەڕای ئەوەش پێموایە بەسەریدا زاڵ دەبم، رۆژەكانم وەك ئاسمانی لەندەنە، نازانم ئەو هەورەی دەبێتە باران، یان هەروا دەمێنێتەوە.